به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە له ڕاشا توده‌ی، جێف دیوس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هەیە له میانه‌ی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵ گرووپی تیرۆریستی داعش گازی خه‌رده‌ل و چه‌کی کیمیایی جۆراجۆر بە کاربێنێ.
ئه‌و به وتنی ئه‌م بابه‌ته گوتی : داعش له پڕۆسه‌ی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌کان ده‌یه‌وێت له چه‌کی کیمیایی و ژه‌هراوی که‌ڵک وەرگرێ.
وته‌بێژی وه‌زاڕه‌تی به‌رگری ئه‌مریکا له درێژدا وتی: گرووپه جیهادییه‌کان تاکوو ئێسته زیاتر له ۲۰ جار له گازی خه‌رده‌ل که‌ڵکیان بردووه.
ویلیا‌م مێرلن، ژنڕاڵی ئه‌مریکایی و جێگری فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له به‌غدا له‌م دوایه‌دا وتی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هەیە که له مانگی ئۆکتۆبه‌ر ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی پارێزگای که‌رکووک ده‌ست پێ‌بکات و ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌کی زۆر نابات و موسڵ ئازاد ده‌بێت.
شایانی باسه موسڵ دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی عێراقه که له ژوئه‌نی ۲۰۱۴وه تاکوو ئێسته له لایه‌ن داعشه‌وه داگیر کراوه....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٣
News ID: 781806
وته‌بێژی وه‌زاڕتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هەیە له میانه‌ی ئازاد کردنی شاری موسڵ گرووپی تیرۆریستی داعش له گازی خه‌رده‌ل که‌ڵک وەرگرێت.